سه‌رچاوه‌كانی ئاسایش له عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له ناو بازاڕێكی به‌غدا له گه‌ڕه‌كی شاری سه‌در له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا 10 كه‌س كوژراون. هه‌روه‌ها 17 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون له‌م ناوچه‌ی كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه ئاینزاكانن.
گروپێكی سونه‌ی عێراقی كه په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌یه 18 كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان ڕفاندووه.
له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێكدا كه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گروپه‌كه ده‌ڵێن ڕفاندنه‌كان له پارێزگای دیاله ڕوویداوه. ئه‌م ڕفاندنه‌ش ئه‌نجامدراوه به مه‌به‌ستی تۆڵه سه‌ندنه‌وه كه گوایا له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی له مانگی ڕابردوودا كراوه‌ته سه‌ر ژنێكی عه‌ره‌بی سونه له لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كانی هێزی پۆلیسی عێراقی‌یه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن 14 ئه‌فسه‌ری پۆلیسیش له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وه له پارێزگای دیاله‌ی باكوری به‌غدا دیار نه‌ماون.
له لایه‌كی دیكه، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی و له باكوری خۆرئاوای به‌غدا ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێ بۆته هۆی كوشتنی دوو سه‌رباز و وه‌رگێڕێكی عێراقی.
پێشتریش، له‌شكر ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی پێنج شه‌ممه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا كه له دژی ئه‌لقاعیده ئه‌نجامدراوه له ناوچه‌ی سه‌لمان پاك له نزیك به‌غدا، 8 چه‌كدارییان كوشتووه.