جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق دكتۆر به‌رهه‌م سـاڵح ده‌ڵێت سه‌قامگیری باری ئاسایشی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی دراوسـێـیه‌تی و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یش.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هومه‌ر شێخموس، سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا دكتۆر به‌رهه‌م سـاڵح گوتی ئامانج له‌و كۆبوونه‌ویه‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی به‌غدا پـێـكهێنانی چوارچێوه‌یه‌كی هاوكاری نێونه‌ته‌وه‌یـیه كه پـشـتـگیری له سه‌قامگیری و گۆڕانكاری سیاسی عێراق بكات.
سه‌باره‌ت به به‌رنوسی یاسای نوێی نه‌وتیش، ئه‌وه‌ی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق په‌سه‌ندی كرد، دكتۆر به‌رهه‌م پـشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربڕی، وه ئومێدی خواست په‌رله‌مانی عێراقیش په‌سه‌ندی بكات.
بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌و گفتوگۆیه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده كردووه، وه ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه گوێبیسـتی بن، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.