سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و سه‌رۆكی سودانی عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر پـشتیوانی خۆیان بۆ یه‌كتر ده‌ڕبڕی له به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی وه‌ك خۆیان پـێـی ده‌ڵێن كرده‌وه‌ی دوژمنانه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا دژی وڵاته‌كانیان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش گه‌یشـتنی بۆ خه‌رتومی پایته‌ختی سودان، سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سودانی عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌شیر بۆ په‌یامنێران دوان.
ئه‌لبه‌شیر پـشـتیوانی خۆی بۆ به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران ده‌ربڕی، ئه‌وه‌ی كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نیگه‌رانی له‌سه‌ر هه‌یه، وه ده‌ڵێت تاران بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاری ده‌هێنێت.
هاوكات ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی ئه‌و دڵـنیایه له‌وه‌ی سودان به‌ره‌نگاری ئه‌و فشـارانه ده‌بێته‌وه كه له ده‌ره‌وه خسـتویانه‌ته سه‌ری بۆ گۆڕینی ڕێبازه‌كانی. ئه‌م گوتانه‌ی سه‌رۆكی ئێران ئاماژه‌یه‌ك بوو به فشـاری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر حكومه‌تی سودان له پـێناو ڕازیبوونیان به ناردنی هێزی ئاشـتی پارێزی فره‌نه‌ته‌وه‌یی بۆ ناو هه‌رێمی دارفوری ئه‌و وڵاته.
به‌ڵام هیچ كام له‌و دوو سه‌ركرده‌یه ئاماژه‌یان به بڕیاری دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگ نه‌دا سه‌باره‌ت به ده‌سـتنیشـانكردن و ناوبردنی دوو هاوڵاتی سودانی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی جه‌نگ له دارفوردا ئه‌و بڕیاره‌ی كه حكومه‌تی سودان دژی وه‌سـتاوه و ڕازی نیـیه ئه‌و دوو كه‌سه بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دادگا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه.