عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا له 10 ی مانگی سێ‌دا كۆنگره‌یه‌كی سه‌ره‌تایی به به‌شـداری وڵاتانی دراوسێ و زلهێزه‌كانی جیهان له به‌غدا سـاز ده‌كات به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن ده‌رباره‌ی چۆنێتی سه‌قامگیركردنی باری ئاسایش له عێراق.
ڕۆژی چوارشه‌ممه حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا بانگهێشـتی وڵاتانی دراوسێ و ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كات.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سوریا ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شـداریكردن له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ربڕی، وه ئێرانیش ده‌ڵێت بیری لێده‌كاته‌وه.
عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئه‌گه‌ر چی گرژی له نێوان ئێران و ئه‌مریكادا هه‌یه به‌ڵام وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به‌شـداری بكات ئه‌گه‌ر بێت‌و له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیـیه‌كاندا بێت.
كۆشـكی سـپـیش له‌و باره‌یه‌وه گوتی به‌شـداریكردنی ئه‌مریكا له‌و كۆبوونه‌وه‌یدا هیچ له ڕێبازی به‌رامبه‌ر به ئێران و سوریا ناگۆڕێت.
تۆنی سـنۆی گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌و كۆنگره‌یه دا وتووێـژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا ناكات.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له سه‌ره‌تای مانگی چواردا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیران بێت كه له شوێنێـكی دیكه له ناوچه‌كه ده‌به‌سترێت، وه پـێـشـبینی ده‌كرێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سوریاش بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بانگهێشت بكرێن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سوریا و ئێرانی به ئاگر خۆشـكه‌ری توندوتیژیـیه‌كانی ناو عێراقی تاوانبار كردوون، به‌ڵام ئه‌و دوو وڵاته نكۆڵی له‌و تاوانه ده‌كه‌ن.