سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمب ڕێژكراو له باشوری شاری به‌غدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 كه‌س كوژراون و 7 كه‌سی تریش بریندار بوون.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كه له‌سه‌ر شه‌قامێكی بازرگانی گه‌ڕه‌كی ئه‌لبه‌یاعی پایته‌خت ڕوویدا.
له ڕووداوێكی تردا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی باكوری به‌غدا له پارێزگای دیاله چه‌ند چه‌كدارێك دوو برایان كوشت كه هه‌ردووكیان سیاسه‌تمه‌داری عه‌ره‌به سونه‌كان بوون.
هاوكات سوپای ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ڕایگه‌یاند كه هێزه‌كانی له‌ناو ده‌وربه‌ری به‌غدا هه‌شت تیرۆریست گومانلێكراوییان كوشت و شه‌ش گومانلێكراوی ترییان له هه‌ڵمه‌تێكدا ده‌ستگیركرد.
له ئاكامی شه‌ڕوپێكدادانێكی شاری به‌سره‌ی باشوری عێراقیش، یه‌ك سه‌ربازی به‌ریتانی كوژرا و له لایه‌كی تریش سوپای ئه‌مه‌ریكی كوشتنی سه‌ربازێكی خۆی له شاری به‌غدا ڕاگه‌یاند.