وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا سـێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت حكومه‌تی مۆسـكۆ پـشتگیری له ڕێـكـكه‌وتنی نێوان حه‌ماس و ڕێـكخراوی فه‌تح بۆ هاوبه‌شـیكردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێـكـكه‌وتنه‌كه ژیر و به‌رپـرسـیارێتی له‌خۆ ده‌گرێت له میانه‌ی
گوته‌كه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌یدا له مۆسـكۆ به‌ڕێز لاڤرۆڤ به مشعه‌لی گوت تۆ ده‌توانیت پـشت به هاوكاری به‌رده‌وامی ڕوسـیا بـبه‌ستیت.
سـێرگی لاڤرۆڤ گوتیشی ڕوسـیا هانی ئه‌ندامانی دیكه‌ی ناسراو به گروپی چوار قۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پـێـكدێت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش پـشـتگیری له ڕێـكـكه‌وتنی پـرۆسه‌ی هاوبه‌شیكردنی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی بكه‌ن، ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنه‌ی كه له میانه‌ی وتووێـژه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ی شـاری مه‌ككه گه‌ڵاڵه كرا. لاڤرۆڤ گوتی پـشـتگیری گروپی چوار قۆڵی هه‌ڵـگرتنی سزاكانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ر حكومه‌تی فه‌له‌ستینی كه له ئاكامی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن گروپی حه‌ماس له هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی فه‌له‌سـتینیـیه‌وه هاته گۆڕێ له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌ندامانی دیكه‌ی گروپی چوار لایه‌ن داوایان كردووه هه‌ر حكومه‌تێـكی نوێی فه‌له‌سـتینی ده‌بێت دان به مافی هه‌بوونی ئیسرائیل‌دا بنێت به‌ر له‌وه‌ی سـزا ئابوریـیه‌كان هه‌ڵبگیرێت، ئه‌و مه‌رجه‌ی كه گروپی حه‌ماس به‌رده‌وام ڕه‌تی ده‌كاته‌وه. هاوكات گروپی ناوبراو ده‌یه‌وێت ڕێـكخراوی حه‌ماس كاری توندوتیژی مه‌حكوم بكات و پابه‌ندی ڕێـكـكه‌وتنه‌كانی پـێشـوو بـبێت.
حكومه‌تی ڕوسـیا میوانداری شـاند‌ی حه‌ماسی له سـاڵی 2006 دا كرد، ئه‌و كاره‌ی ڕه‌خنه‌ی زۆری له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه لێـگیرا.
وتووێژه‌كانی ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ی مۆسـكۆی نێوان ڕابه‌ری حه‌ماس و لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا، ئه‌وه ده‌رده‌خات ڕوسـیا له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌نها وڵاته كه پـشتگیری له گروپی حه‌ماس بكات.