Accessibility links

خۆكوژێـكی تاڵیبان دیك چه‌ینی له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌كاته‌ ئامانج

  • Benjamin Sand

توندڕه‌وانی تاڵیبانه‌كان له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن دیك چه‌ینی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكیان كردبووه‌ ئامانج له‌و هێرشه‌ خۆكوژیـیه‌ی ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ی به‌رده‌می بنكه‌ له‌شـكریـیه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ باگرام.

دیـك چه‌ینی له‌و هێرشـه‌دا هیچ زیانێـكی پـێـنه‌گه‌یشـتووه‌، به‌ڵام بووه‌ مایه‌ی كوژرانی به‌لایه‌نی كه‌م 12 كه‌س كه‌ یه‌كێـكیان سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی بووه‌ و یه‌كێـكی دیكه‌شـیان سه‌ربازێـكی كۆریای باشـور بووه‌.

كاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ ده‌ڵێن له‌و هێرشـه‌دا 27 كه‌سیش بریندار بوون.

به‌نجامین ساند په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ كردووه‌.

سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی سـێشـه‌ممه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌ی ئاسـمانی باگرام ڕوویدا كه‌ به‌ نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكوری كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانســتانه‌وه‌.

كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن جێـگری سه‌رۆك دیك چه‌ینی سه‌لامه‌ته‌، وه‌ ئێسـتا گه‌یشـتۆته‌ كابوڵ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و وتووێـژانه‌ی كه‌ پـێشتر كاتی بۆ دیاری كراوه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌فغانسـتان حامید كارزای.

ئه‌فسه‌ری باڵا ڕیچارد سێمنسن ده‌ڵێت كارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی برینداره‌كان لێره‌ له‌ باگرام چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، وه‌ ئه‌و ڕووداوه‌ هیچ زیانێـكی به‌ جێـگری سه‌رۆك نه‌گه‌یاندووه‌، وه‌ ئێسـتا جێـگری سه‌رۆك له‌ بنكه‌ی ئاسـمانی باگرام نه‌ماوه‌.

یه‌كێـك كه‌ خۆی به‌ ده‌مڕاسـتی تاڵیبان ناساندووه‌ به‌رپـرسـیارێـتی هێرشـه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ دیك چه‌ینی شه‌وێـكی له‌و بنكه‌یه‌ به‌سه‌ر برد.

XS
SM
MD
LG