زنجیره‌یه‌ك هێرشی ته‌قینه‌وه له سه‌رانسه‌ری عێراق‌دا بوونه‌ته هۆی كوشتنی زیاتر له 40 كه‌س كه 18 یان منداڵ بوون و له گۆڕه‌پانێكی یاری تۆپی پێ له شاری رومادی خۆرئاوای عێراق گیانیان له ده‌ستداوه.
قوربانی‌یه‌كانی رومادی ته‌مانیان له نێوان 10 بۆ 15 ساڵان بوون. رومادی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سونه‌ن و تاوه‌كو ئێستا هۆكاری ڕوودانی هێرشه‌كه ئاشكرا نی‌یه.
له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ‌دا، كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌رێكی خۆكوژ بۆمبێك ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته هۆی كوشتنی 10 كه‌س و كه شه‌شیان ئه‌فسه‌ری پۆلیس بوون.
له به‌غداش، كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له بازاڕێك‌دا خۆی ته‌قاندۆته‌وه له كاتێكدا كه ئۆتۆمبیلێكی تری پڕ له كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه له نزیك چێشتخانه‌یه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌قاوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها بۆمبێكی دیكه‌ش كه له ناو زه‌رفێكی پلاستیك‌دا دانرابوو، له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی شاره‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه. له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه‌شدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 9 كه‌س كوژراون.