باڵاترین دادگای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان فه‌رمانی داوه و ده‌ڵێت حكومه‌تی سـڕبیا نه‌یتوانیوه ڕێـگه له‌و قڕكردنه‌ی كه له‌دژی موسـڵمانانی بۆسنی له سربرینیسا
ئه‌نجامدرابوو بگرێت، به‌ڵام دادگاكه ده‌شـڵێت وڵاته‌كه ڕاسـته‌وخۆ له‌و به‌كۆمه‌ڵ كوژیـیه‌ی سـاڵی 1995 به‌رپـرسـیار نـیـیه.
ڕۆژی دووشه‌ممه دادگای دادی نێونه‌ته‌وه‌یی له هۆڵه‌ندا ئه‌م فه‌رمانه‌ی ده‌ركرد.
هاوكات دادگای دادی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕه‌خنه‌ی له حكومه‌تی سـڕبی ده‌گرێت، وه ده‌ڵێت ڕابه‌رانی ئه‌و وڵاته ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ ڕێـگه‌گرتن له ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕه‌شه كوژیـیه به‌كار نه‌هێنابوو.
بڕیاری ئه‌م دادگایه له‌سه‌ر ئه‌و شـكاته هاتووه كه حكومه‌تی بۆسـنه- هێرزه‌گۆڤینا له دژی سڕبیا له لای كردویه‌تی، وه تیایدا سڕبیای به ئه‌نجامدانی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی له دژی كرواته‌كان و موسڵمانه بۆسـنیـیه‌كان تاوانبار كردووه.
له واشـنتۆن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌ككۆرمه‌ك هیوای خواست ئه‌م بڕیاره بـبێته هه‌لێـكی دیكه بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه تاوه‌كو به‌ره‌و ئاشـتبوونه‌وه بچن. له‌هه‌مان كاتیشـدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پـێویسـته تاوانبارانی ئه‌و جه‌نگه كه ڕایانكردووه ده‌سـتگیر بكرێن.