ئۆفیسی سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی ڕایگه‌یاندووه كه‌وا له بارودۆخێكی ته‌ندروستی جێگیردایه پاش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكی له ئوردون وه‌رگرت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، به‌ڕێز تاڵه‌بانی به فڕۆكه‌یه‌ك له باكوری عێراقه‌وه گه‌یه‌ندرایه عه‌مانی پایته‌ختی ئوردون كه له لایه‌ن له‌شكری ئه‌مه‌ریكی‌یه‌وه بۆی دابین كرابوو.
یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆك ده‌ڵێن له نه‌خۆشخانه‌ی شاحوسه‌ین له عه‌مان تاقیكردنه‌وه‌ی پزیشكی بۆ ئه‌نجامدرا و واده‌ركه‌وت كه ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كانی له‌شی له بارودۆخێكی باشدایه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن دووچاری هێرشی دڵ یاخود " جه‌ڵته‌ی دڵ" نه‌بۆته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی كرد و گوتی باوكی ته‌نها هه‌ستی به لاوازی كردووه و له‌شی دووچاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو بۆته‌وه و ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا زۆر خۆی ماندوو كردووه.
جێی باسه، سه‌رۆكی عێراقی ته‌مه‌نی 72 ساڵه و سه‌رباری ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی وه‌ك كوردێك سیمبۆڵیكی‌یه به‌ڵام هه‌وڵه سیاسی‌یه‌كانی كاریگه‌رییه‌كی زۆرییان له‌سه‌ر كاركردن بۆ نه‌هێشتنی دابه‌شبوونی نه‌ژادی له عێراق‌دا هه‌یه.