كاربه‌ده‌ستانی شه‌ش زلهێزی جیهانی ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ تاووتوێكردنی دۆزینه‌وه‌ی چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ فشار خستنه سه‌ر ئێران تاوه‌كو چالاكی ناوه‌كی خۆی ڕاگرێت كۆده‌بنه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبونه‌وه‌كه‌ی نوێنه‌رانی پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت كه له ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و روویسا و چین و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا پێك دێن.
حكومه‌تی تاران دواین مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه بیست و یه‌كی ئه‌م مانگه بوو بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی پشت گوێ خست و ئه‌م كاره‌ش ئێران دووچاری سزای نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كاته‌وه.
زلهێزانی جیهان ده‌ڵێن مه‌به‌ست له پرۆگرامی ناوه‌كی تاران بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی‌یه، ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه ئێران نكۆڵی لێده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، سێرگێی لاڤرۆڤ ڕایگه‌یاند كه ئه‌و له بیستنی هه‌واڵ و ئاماژه‌ی كرده‌ی له‌شكری له دژی ئێران نیگه‌رانه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له تێبینی‌یه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به ووته‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دیك چه‌ینی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای دا كه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا هۆشیاری ئه‌وه‌یدابوو كه واشنتۆن بۆ چاره‌سه‌ركردنی مشتومڕی پرۆگرامی ناوه‌كی ئێران تاووتوێی هه‌موو بژاره‌كان ده‌كات.
هاوكاتیش، ووته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی، ئێرانی هۆشیار كرده‌وه له‌وه‌ی كه تاران هاوبه‌ندی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی چالاكی‌یه‌كانی ناوه‌كی ئێران به كه‌م وه‌رنه‌گرێت.