به مه‌به‌ستی وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له ناوه‌كیـیه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تابۆ مبێـكی، گه‌و‌ره وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی ئێران ده‌گاته ئه‌فریقای باشور.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه عه‌لی لاریجانی گه‌یشته ئه‌فریقای باشور. گوته‌بێژێـكی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فریقای باشور گوتی لاریجانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مبێـكی كۆده‌بێته‌وه وه‌ك به‌شـێـك له‌و ڕاوێژكردنه به‌رده‌وام و ئاسایـیانه‌ی ده‌كرێت.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌وا هه‌ردوولا به نیازن سه‌باره‌ت به چالاكی ناوه‌كی ئاشـتیخوازانه‌ی ئێران وتووێژ بكه‌ن.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌فریقای باشور تاكه وڵاته كه جبه‌خانه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندۆته‌وه و له‌ناوی بردووه، به‌ڵام هێشـتا وزه‌ی ناوه‌كی به‌كار ده‌هێنێت، وه ده‌ڵێت پـشتیوانی له هه‌وڵی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت په‌ره به ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه بده‌ن.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه دیبلۆماتانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسـا و چین و ڕوسـیا و ئه‌ڵمانیا له له‌نده‌ن كۆبـبنه‌وه به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پـێویسـته بنرێن بۆ ڕاگرتنی ئێران له كاری پـیتاندنی یۆرانیۆم، ئه‌و كاره‌ی كه كه‌ره‌سـته‌ی سه‌ره‌كی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی پـێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. به‌ڵام ئێران ده‌ڵێت ئه‌و نایه‌وێت چه‌كی ناوه‌كی دروستبكات.