ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی حكومه‌تی ئێران له زاری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاده‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه‌وا هه‌رچه‌نده ئێران فشـاری نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره به‌ڵام له به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی پاشـگه‌ز نابێته‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی ئێرانی گوتی وڵاته‌كه‌ی په‌ره به ته‌كنه‌لۆژیای به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی ناوه‌كی ده‌دات وه‌ك شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رێـكی بێ ئامێری ڕاوه‌سـتان و گه‌ڕانه دواوه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئێران بڕیاری 1737 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی پـشتگوێ خست، ئه‌وه‌ی داوای لێـكردبوو هه‌تاوه‌كو 21 ی مانگی دووی 2007 هه‌موو كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، ئه‌گه‌ر نا ڕووبه‌ڕووی سزای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێته‌وه.
ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه، به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌و باوه‌ڕه‌دان تاران هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له گوته‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی گوتی پـێویسته ئێران كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، وه دووباره‌شی كرده‌وه ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێران واز له چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی بهێنێت ئه‌وا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی كۆده‌بێته‌وه.
له پـێشـهاته‌یه‌كی تردا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئێران له زاری جێـگرێـكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موحه‌مه‌دی بڵاویكردۆته‌وه كه‌وا ئێران بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێـك خۆی ئاماده كردووه ته‌نانه‌ت شه‌ڕیش.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتته‌كی گوتی وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا له‌و بارودۆخه‌دا نیـیه كه بتوانێت كردارێـكی له‌شـكری له دژی تاران ئه‌نجام بدات. ئه‌م گوته‌یه‌ی موتته‌كی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هۆشـداریـیه‌ی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیـك چه‌ینی بوو كه گوتبووی واشـنتۆن هه‌موو بژاره‌كانی له‌به‌ر ده‌سـتدایه بۆ ڕێـگه‌گرتن له ئێران له‌وه‌ی بـبێته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی.