Accessibility links

فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی: گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و لێـكۆڵه‌ره‌وه‌ شاهۆ سه‌عید


زۆر ده‌مێـكه‌ مه‌سه‌له‌ی ڕه‌خنه‌ له‌ نێو بواری ڕۆشـنبیری كوردیدا بابه‌تی مشتومڕێـكی گه‌رم‌وگوڕی چڕوپـڕه‌ له‌ نێوان ئه‌وانه‌ی بڕوایان وایه‌ كه‌ ڕه‌خنه‌ له‌م فه‌رهه‌نگه‌ كوردیه‌دا هه‌نگاوی خۆی ناوه‌ و ئه‌وانه‌ش كه‌ ده‌ڵێن ڕه‌خنه‌ ته‌نها له‌م چه‌ند سـاڵه‌ی ڕابردوودا سه‌ری هه‌ڵداوه‌. ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ده‌بێت ڕه‌خنه‌ ئه‌مانه‌ سـیماكانی بن و ڕێوشوێنی بۆ داده‌نێن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێ داده‌نێن كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌ لـێـكدانه‌وه‌وه‌ ده‌به‌سـتێـته‌وه‌، وه‌ دۆزینه‌وه‌ی داهێنان نه‌ك هه‌ڵـسه‌نگاندنه‌ باوه‌كه‌ی كه‌ ده‌ڵێن ئه‌ركی ڕه‌خنه‌ له‌ ته‌رازوودانی ده‌قه‌ و یان و یان... و زۆر شـتی تریش هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر تیشـك بخرێته‌ سه‌ر ئه‌م باسه‌ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م جاره‌ میوانداری شاهۆ سه‌عید، نوسه‌ر و لێـكۆڵه‌ره‌وه‌ی كردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 12 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG