Accessibility links

توركیا سیاسه‌تمه‌دارێكی باڵای كورد ده‌ستگیر ده‌كات


توركیا سیاسه‌تمه‌دارێكی باڵای كوردی ده‌ستگیركردووه‌ به‌‌هۆی قسه‌ و باسی وه‌ك ده‌گوترێت هاندانی ڕق و كینه‌ له ڕاگه‌یاندنێكدا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌شكریه‌كانی توركیا له باكوری عێراق.

حیلمی ئایدۆغدوو له شاری دیاربه‌كری باشوری ڕۆهه‌‌ڵاتی توركیا ده‌ستگیركراوه‌ چونكه‌ گوتبووی هه‌ر‌چ جۆره‌ هێرشێكی له‌شكری له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ بكرێته‌ سه‌ر كورده‌كان له باكوری عێراق وه‌ك هێرش كردنه‌ سه‌ر كورده‌كانی توركیا داده‌نرێت.

توركیا ئاماژه‌یداوه ده‌شێت هێرشێكی له‌شكری بكاته‌ سه‌ر باكوری عێراق له دژی سه‌رهه‌ڵداونی كوردی توركیا كه ئانكه‌ره‌ ده‌ڵێت ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق وه‌ك بنكه‌یه‌ك‌ بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن. هه‌روه‌ها توركیا نیگه‌رانیشی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی شاری كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت بخرێته ‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.

توركیا له‌و بڕوایه‌دایه‌ كورده‌كانی عێراق داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ دابین كردنی دارایی بۆ هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوییان له به‌غدا به‌كارده‌هێنن، كه‌ ئه‌وه‌ش وه‌ك توركیا لێی ده‌ڕوانێت مه‌ترسی ده‌نێته‌وه‌ بۆ هاندانی جودایی خوازی كورده‌كانی توركیا.

وا بڕیاره‌ دانیشتوانه‌ كورد و عه‌ره‌ب و توركومانه‌كانی شاری كه‌ركوك له دره‌نگانێكی ئه‌مساڵدا ریفراندۆمێك له‌سه‌ر چاره‌نوسی شاره‌كه بكه‌ن.

جێی باسه‌، ئایدۆغدوو سه‌رۆكایه‌تی پارتی كۆمه‌ڵگای دیموكراتێك ده‌كات كه زۆرترایه‌تی كوردن و زۆر ده‌مێكیشه‌ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه‌ به‌ پشتیوانیكردنی ڕێكخراوی سه‌رهه‌ڵداوانی كورد و په‌‌كه‌كه، گوناهباركراون.

كورده‌كانی عێراق هاوپه‌یمانێكی گرنگی ئه‌مریكا بوون له شه‌ڕه‌كانی دژی ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین‌دا. زۆربه‌ی ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی باكوری عێراق له ژێر بارێكی ئاست به‌رزی خودموختارییدا بووه‌ له‌وه‌تای ساڵی 1991 ه‌وه‌،.‌

XS
SM
MD
LG