له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌ڵێت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوی كوشتنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی سیڤیڵی شاری رومادی ده‌كه‌ن كه له میانه‌ی ڕووداوی شه‌ڕوپێكدادانێكی نێوان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و یاخیبوان له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه.
ووته‌بێژێكی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی كریستۆفه‌ر گارڤه‌ر ڕۆژی هه‌ینی له به‌غدا به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند كه‌وا مارینزه‌كانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی باوه‌ڕییان وا نه‌بووه كه‌وا ئه‌و قوربانیانه كه‌سانی سیڤیڵی بووبن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌شكر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتی یاخیبوان به شێوه‌یه‌كی نایاساییانه یاخود نابه‌جێیانه چوونه‌ته ناو كۆمه‌ڵێك بینای ناوچه‌كه و هه‌ربۆیه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی داوای هێرشی ئاسمانی كردووه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و بینایانه.
پێشتریش، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی گوتویه‌تی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 12 یاخیبوو له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانێكی شه‌ش كاتژمێری‌دا ده‌ستگیركران. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه 26 كه‌س كوژراون و له نێویاندا مناڵان و ژنانیشیان تیادا بووه.
له لایه‌كی دیكه، كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت كوڕی ڕێبه‌ری سیاسه‌تمه‌داری شیعه‌كان عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیمیان ده‌ستگیركردووه. كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن عه‌مار ئه‌لحه‌كیم گیراوه پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه. له‌شكری ئه‌مه‌ریكی تاوه‌كو ئێستا هۆكاری گرتنه‌كه‌ی حه‌كیمیان ڕوون نه‌كردۆته‌وه.
هه‌روه‌ها پۆلیسی عێراقی ڕایگه‌یاندووه كه‌وا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا گومانلێكراوێكی ئه‌لقاعیده‌یان له شاری به‌سره گرتووه.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكی كوشتنی 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیشی ڕاگه‌یاندووه كه له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له عێراق گیانیان له ده‌ستداوه. سیان له‌و قوربانیانه له شه‌ڕه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئه‌نبار كه‌وتۆته‌وه و یه‌کێكی ترییان له شه‌ڕێكی نزیك دیوانیه كه‌وتۆته‌وه.