سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌داته‌وه به به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ناوه‌كی و ئه‌مه‌ش له ڕۆژێك پاش ئه‌وه‌ی ئاژانسی ووزه‌ی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌وا ئێران شكستی هێناوه له ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم هه‌روه‌كو چۆن له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه داواكرابوو.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ی ڕۆژی هه‌ینی له باكوری ئێران ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یدا و گوتی ئێران " ده‌بێت هیچ لاوازییه‌ك نیشان نه‌دات" سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ناوه‌كی.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێود‌ه‌وڵه‌تی به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕاگه‌یاند كه‌وا ئێران چالاكی‌یه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆمی فراوان كردووه. ئه‌وه‌ش ڕێگه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه سزای زیاتری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا بچه‌سپێنرێت.
یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیكۆڵاس بێرنس ده‌ڵێت به نیازه ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ره‌و له‌نده‌ن به‌ڕێ بكه‌وێت تاوه‌كو ووتوێژ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕووسیا و چین‌دا بكات.
بێرنس گوتویه‌تی بڕیارێكی نوێ پێویسته به تایبه‌تی دوا ئه‌وه‌ی ئێران نیشانی‌دا كه‌وا گوێ ناداته داواكارییه‌كانی كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی.