ڕۆژی سـێشه‌ممه ڕێــكه‌وتی 20 ی مانگی دوو، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ په‌یامنێران، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك پـرسـیار له جـێـگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا تۆم كه‌یسی كرا، وه له وه‌ڵامدا گوتویه‌تی "كێشـه‌ی كه‌ركوك پـێویسـته له لایه‌ن خودی عێراقیـیه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه‌ش ڕێوشـوێن له ده‌سـتوره‌كه‌یاندا دیاری كراوه."
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه، وه هه‌روه‌ها ڕاووبۆچوونی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئینسـتتیوتی كوردی له واشـنتۆن وه‌رگرتووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.