دادگایه‌كی میسری لاوێـكی ته‌مه‌ن 22 سـاڵی به تۆمه‌تی سـوكایه‌تیـكردن له ڕێی ماڵپه‌ڕی ئنته‌رنێت به ئیسـلام و هه‌روه‌ها به حوسـنی موباره‌كی سه‌رۆكی وڵات تاوانبار
كردووه.
له یه‌كه‌مین دۆزه‌ی له‌م جۆره له میسـر دادگای شـاری ئسكه‌نده‌ریـیه‌ی سه‌ر ده‌ریای سـپی ناوه‌ڕاست حوكمی 4 سـاڵ زیندانی به‌سه‌ر عه‌بدول كه‌ریم سوله‌یماندا سه‌پاند. 3 سـاڵی زیندانیـیه‌كه‌ی به‌هۆی سـوكایه‌تیـكردنی ناوبراو به ئاینی ئیسلام و سـاڵه‌كه‌ی دیكه‌شـیان به‌هۆی سـوكایه‌تیـكردنی به حوسـنی موباره‌كی سه‌رۆكی میسـریـیه‌وه بوو.
له‌و باره‌یه‌وه گروپـه‌كانی مافی مرۆڤ ڕه‌خنه‌یان له حكومه‌تی میسـری گرتووه بۆ دادگایـیـكردنی عه‌بدول كه‌ریم سوله‌یمان به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی نوسـراوه‌كانی له ڕێی ماڵـپه‌ڕی ئـنته‌رنێته‌وه.
هاوكات پارێزه‌رانی به‌رگری ده‌ڵـێن به نیازن داوای چاوپـیاداخشـاندنه‌وه‌ی حوكمی ناوبراو بكه‌ن.
له بڵاوكراوه‌كه‌یدا له ڕێـگه‌ی ئنته‌رنێته‌وه عه‌بدول كه‌ریم سوله‌یمان نوسـیوێتی و ده‌ڵێت زانكۆی ئه‌لئه‌زهه‌ری میسـری خه‌ڵـكان فێری توندڕه‌وی ده‌كات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له میانه‌ی دادگایـیكردنه‌كه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌دا مه‌لایه‌كی میسری ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێت گوایه له شـاری میلانی ئیتاڵیا له لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌زگای زانیاریـیه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ناسـراو به CIA ڕفێندرابوو و دواتر درابۆوه ده‌سـتی حكومه‌تی میسـری ئه‌و مه‌لایه له ناكاودا ئاماده‌ی پـرۆسه‌ی دادگایـیـكردنه‌كه‌ی عه‌بدول كه‌ریم سوله‌یمان بوو .
له گوته‌كه‌یدا ئوسـامه حه‌سه‌نی مه‌لای میسری به په‌یامنێرانی گوت له میانه‌ی به‌ندكردنه‌كه‌یدا له به‌ندیخانه‌یه‌كی میسری ئه‌شـكه‌نجه درابوو، وه داواشی كرد بیگێڕنه‌وه بۆ ئیتاڵیا.