له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی به لایه‌نی که‌مه‌وه 12 یاخیبوویان کوشتووه له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانێکی شاری رومادیدا که شه‌ش کاتژمێری خایاندووه.
ئه‌ندامێکی هێزی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکی، یه‌که‌م لیوتێننت شان مێرسه‌ر ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕوپێکدادانه له دره‌نگانێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا ده‌ستی پێ‌کرد کاتێک کۆمه‌ڵێک چه‌کدار هێرشیان کرده سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری رومادی. به پێی مێرسه‌ر، ئه‌و شه‌ڕه قوربانی سیڤیڵی لێنه‌که‌وتۆته‌وه.
به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا به لایه‌نی که‌مه‌وه 26 که‌س کورژاون و له نێویاندا ژنان و منداڵان هه‌بوون.
له لایه‌کی دیکه، هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان سێ تیرۆریستیان کوشتووه و 11 که‌سی دیکه‌یان له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی باکوری به‌غدا کوشتووه.
ڕاگه‌یاندنێکی له‌شکریش ئاماژه‌یداوه به‌وه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه له نزیک تاجی و سامه‌را ڕوویانداوه و ئامانجیان تیرۆریستانی ئه‌لقاعیده و چه‌کداره بیانی‌یه‌کان بووه.
له به‌غدا، کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ده‌ڵێن لۆرییه‌ک یاخود که‌میونێکی بۆمب چێنراو له باشوری به‌غدا ڕۆژی چوارشه‌ممه ته‌قیوه‌ته‌وه و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی گازی کلۆراینی ژه‌هراوی لێ بڵاوببێته‌وه. باوه‌ڕده‌کرێت، ئه‌مه بۆ دووهه‌م جاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا گازی کلۆراین له که‌میونێک بڵاوببێته‌وه دوای ته‌قینه‌وه‌ی که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سوتاندنی پێست و ته‌نانه‌ت گیان له ده‌ستدانی ئه‌و که‌سه‌ی به توندی کاری له‌سه‌ر ده‌کات.
ووته‌بێژی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له به‌غدا، ژه‌نه‌ڕاڵ ولیام کاڵدوێڵ بۆ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌مه‌ریکی CNN قسه‌ی کردووه و گوتویه‌تی یاخیبوان مادده‌ی کیمایی ئاسایی به‌کارده‌هێنن و له‌گه‌ڵ که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌دا تێکه‌ڵیان ده‌که‌ن.
هاوکاتیش، حکومه‌تی عێراقی پێشوازی له بڕیاره‌که‌ی به‌ریتانیا کردووه بۆ کشانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانیان له باشوری عێراق.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالکی گوتی ئه‌و بریاره هاوکاته له‌گه‌ڵ پلانه‌کانی حکومه‌ت بۆ وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی پاراستنی ئاسایش له پارێزگای به‌سره له باشوری ووڵات‌دا.