Accessibility links

دادگایـیكردنی یارده‌ده‌رێـكی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ست پـێده‌كات


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ده‌سـته‌یه‌كی سوێندخواردووان له‌ واشـنتۆن ده‌سـتیان به‌ مشـتومڕه‌كانیان كرد ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی گه‌وره‌ یاریده‌ده‌رێـكی جـێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكی دیك چه‌ینی، كه‌ گوایه‌ ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌ درۆی له‌گه‌ڵ لـێـكۆڵه‌ره‌ فیدراڵیـیه‌كانی ئه‌مریكادا كردووه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی ئاشـكرابوونی ناوی كارمه‌ندێـكی ده‌زگای سـیخوڕی ئه‌مریكا ناسـراو به‌ CIA .

پـێشـتر ڕۆژی سـێشه‌ممه‌ دۆزگه‌ره‌كان به‌ڵـگه‌كانیان خسـته‌ ڕوو، وه‌ گوتیان گه‌واهیده‌ران سه‌لماندیان كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پـێشـووی دیك چه‌ینی، لویس "سكوته‌ر" لیبی به‌رده‌وام درۆی كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن زانیـوێتی ڤالێری پـلام كارمه‌ندی ئه‌و ده‌زگا سـیخوڕیـیـه‌یه‌، به‌ڵام پارێـزه‌رانی به‌رگری ده‌ڵێن به‌ڵـگه‌كان ئه‌وه‌ ناسه‌لمێنێت كه‌ لیبی درۆی له‌گه‌ڵ لـێـكۆڵه‌ره‌واندا كردبێت له‌وه‌ی ئه‌و چۆن ناوی ئه‌و كارمه‌نده‌ی بیسـتووه‌.

شـایانی ئاماژه‌ پـێـكردنه‌ ئه‌و كارمه‌نده‌ی ده‌زگای CIA ناسـراو به‌ ڤالێری پـلام هاوسه‌ری دیبلۆماتی پـێشـوو جۆزێف وڵسـنـه‌ كه‌ به‌ شـێوه‌یه‌كی ئاشـكرا ڕه‌خنه‌ی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش گرتبوو سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری شه‌ڕی عێراق.

دۆزگه‌ره‌كان ده‌ڵێن لیبی ناوی ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاشكرا كردووه‌ وه‌ك به‌شـێـك له‌ هه‌وڵی كۆشـكی سـپـی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی متمانه‌یه‌تی به‌ جۆزێف وڵسـن. گه‌وره‌ی دۆزگه‌ره‌كانیش گوتی ئاشـكراكردنی ناوی ئه‌و كارمه‌نده‌ی CIA گومان ده‌خاته‌ سه‌ر كۆشـكی سـپـی، وه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ سه‌ر جێـگری سه‌رۆك دیك چه‌ینی.

XS
SM
MD
LG