سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر کشانه‌وه‌ی 1،600 سه‌ربازی به‌ریتانی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا له عێراق ڕاگه‌یاند. سه‌رۆک وه‌زیر له په‌رله‌مانی به‌ریتانی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕایگه‌یاند و گوتی هه‌ندێ له هێزه‌کانی به‌ریتانی تاوه‌کو ساڵی 2008 له عێراق‌دا ده‌مێننه‌وه.
به‌ڕێز بلێر له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ریتانی ئه‌م که‌مکردنه‌وه‌یه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازه‌کانی به‌ریتانی له شاری به‌سره و ناوچه‌کانی ده‌وروپشتی له باشوری عێراق ڕاگه‌یاند.
تۆنی بلێر ده‌ڵێت ژماره‌ی سه‌ربازه‌کان له‌و 7،100 سه‌ربازه که‌م ده‌کرێته‌وه که ئێستا له عێراق‌دان و ئه‌مانیش له پێش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا له‌و 9،000 سه‌ربازه که‌مکرانه‌وه که له عێراق‌دا بوون و له کاتی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕه‌که‌دا کۆی 40،000 سه‌ربازی به‌ریتانی له عێراق‌دا هه‌بوو. ئه‌م ژمارانه‌ش به تێپه‌ڕبوونی کات که‌مکراونه‌ته‌هو تاوه‌کو ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌گاته 5،500 سه‌رباز.
به‌ڕێز بلێر گوتی ئه‌و سه‌ربازانه‌ش که ده‌مێننه‌وه ڕه‌وانه‌ی بنکه‌ی ئاسمانی به‌سره ده‌کرێن و له‌وێ ڕۆڵی پشتگیرکردنیان ده‌بێت. به‌ڵام سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازانه هه‌ر له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ به‌شداریکردن له جه‌نگ‌دا ده‌مێننه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیر گوتیشی ده‌توانرێت ئه‌و ژماره‌یه‌ی هێزه‌کانی به‌ریتانی که‌م بکرێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراقی توانای پاراستنی ئاسایشی خۆیان له‌و ناو‌چه‌یه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی که هێزه‌کانی به‌ریتانی تاوه‌کو ساڵی 2008 له عێراق‌دا ده‌مێننه‌وه یاخود تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی پێشوازییان لێده‌کرێت و کارییان له ناوچه‌که‌دا ده‌بێت.