پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب چێنراو له شاری نه‌جه‌فی پیرۆزی شیعه‌کان بۆته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 15 که‌س و برینداربوونی ده‌یان که‌سی دیکه.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕۆژی چوارشه‌ممه له نزیک خاڵێکی پشکنینی هێزی پۆلیس له ناوه‌ندی شاره‌که‌دا ڕوویدا که نزیکه‌ی 160 کم له باشوری به‌غداوه دووره.
نه‌جه‌ف مه‌زاری ئیمامی عه‌لی لێ‌یه که پیرۆزترین شوێنه‌واری ئاینی‌یه له لای موسوڵمانه شیعه‌کان و باره‌گای زۆربه‌ی مه‌لای موسوڵمانه شیعه‌کانی عێراقی لێ‌یه.
هه‌ر له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا، کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر نیشتنه‌وه‌ی نائاسایی هه‌لیکۆپته‌رێکی ئه‌مه‌ریکی جۆری بلاک هاوک له باکوری به‌غدا ده‌که‌ن. به‌ڵام ڕایانگه‌یاندووه که‌وا له‌و ڕووداوه‌دا هیچ که‌سێک بریندار نه‌بووه.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ژماره‌یه‌ک هه‌ڵمه‌تیان له دژی تیرۆرستانی ئه‌لقاعیده و لایه‌نگرانی چه‌کداره بیانی‌یه‌کان ئه‌نجامداوه. له‌شکر گوتویه‌تی له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا که له رومادی و فه‌للوجه و باقوبه ئه‌نجامدراون، 7 تیرۆریست کوژراون و 13 ی دیکه ده‌ستگیرکراون.