كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن پـیاوێـكی فه‌له‌سـتینی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت
سێ ژنی ئه‌مریكایی له شـاری نابلوسی كه‌ناری ڕۆژئاوا ڕفاندووه و دواتر ئازادی كردوون.
له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن سێ ژنه ئه‌مریكایـیه‌كه كه له نزیـك كه‌مپـی په‌نابه‌رانی به‌ڵاته ڕفێـندرابوون، پـێده‌چێت هۆكاره‌كه‌ی به‌هۆی بـێـكاریـیه‌وه بووبێت.
له ڕابردوودا خه‌ڵـكانی بـیانی له لایه‌ن گروپـی میلیشـیای جۆراوجۆری فه‌له‌سـتینیـیه‌وه له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ڕفێندران و به بارمته ده‌گیران، وه پاشـان دوای ماوه‌یه‌كی كورت ئازاد ده‌كران.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه دوایـین كاری ڕفاندن له مانگی ڕابردوودا بوو، كاتێـك چه‌كدارانی لیواكانی ئه‌لئه‌قسا دیبلۆماتێـكی فه‌ره‌نسـایی و دوو پاسه‌وانی تایبه‌تیـیان ڕفاند و هه‌ر له هه‌مان ڕۆژیشدا ئازادیان كردن.