سه‌رۆکی ئێرانی ده‌ڵێت ئاماده‌یه سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ووتوێژ له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا بکات ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌رجه‌کانیان جێبه‌جێ بکرێت و نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی خۆرئاواییه‌کان ده‌یانه‌وێت که به بێ دانانی هیچ جۆره مه‌رجێک کۆبونه‌وه و گفتوگۆ ئه‌نجام بدرێت. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی ئه‌و پیتاندنی یۆرانیۆم ڕاده‌گرێت ته‌نها ئه‌گه‌ر هاتوو خۆرئاواییه‌کانیش ئه‌و جۆره پرۆسه‌یه ڕابگرن.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له باکوری ووڵاته‌وه ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یدا که له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن بڵاوکراوه‌ته‌وه پێش ئه‌وه‌ی دوا مۆڵه‌تی دانراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌کان ته‌واو بێت که بۆ ئێران دانراوه تاوه‌کو پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له کۆتایی مانگی دوانزده‌دا، چه‌ند سزایه‌کیان به‌سه‌ر ئێران‌دا چه‌سپاند و 60 ڕۆژییان بۆ ئێران دانا که داخوازییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش جێبه‌جێ بکات پێش ئه‌وه‌ی سزای تری به‌سه‌ردا بچه‌سپێنرێت.
بڕیاره، ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی له ڕۆژی هه‌ینی‌دا، ڕاپۆرتێک ده‌رباره‌ی ئێران پێشکه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بکات.
به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد هۆشداری ئه‌وه‌شیدا که ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی خۆرئاواییه‌کان ده‌یگرن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر فشار بخرێته سه‌ر ئێران، ئه‌وه ته‌نها ووڵاته‌که‌مان یه‌کگرتووترێک ده‌کات. هه‌روه‌ها گوتی "هه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی ئێرانی به‌رگری ده‌که‌ن و تا دوا سات داکۆکی له مافه‌کانی ووزه‌ی ناوه‌کی ده‌که‌ن."
به نزیک بوونه‌وه‌ی دوا مۆڵه‌تی دانراو بۆ ئێران، هه‌وڵه دیپلۆماتی‌یه‌کان چڕترێک ده‌بنه‌وه. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، دانوستانده‌ری باڵای ووزه‌ی ناوه‌کی ئێرانی عه‌لی لاریجانی له ڤیه‌ننایه تاوه‌کو ووتوێژ له‌گه‌ڵ موحه‌ممه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆکی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی بکات.
واشنتۆنیش هه‌رده‌م ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت ئه‌م کێشه‌یه به شێوه‌یه‌کی دیپلۆماسیانه چاره‌سه‌ر بکات، به‌ڵام هێرشی له‌شکریش به دوور نازانێت.