Accessibility links

یاخیبوان له عێراق هێرش ده‌كه‌نه ‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی


له عێراق، یاخیبووان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی و له ئاكامدا دوو سه‌رباز كوژراون و 17 ی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌ ڕێكخراوه‌ ده‌ستی پێكرد كاتێك هێرشبه‌رێكی خۆكوژ له ناو ئۆتۆمبیلێكدا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بنكه‌یه‌ له باكوری به‌غدا خۆی ته‌قانده‌وه‌.

هاوكاتیش، هێرشه‌كانی ده‌وروپشتی به‌غدا بوونه‌ته‌ هۆی كوشتنی زیاتر له 25 عێراق.

هه‌ر له پایته‌خت، به لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 11 كه‌س كوژران له ئاكامی ڕوودانی هێرشێكی به‌ هاوه‌ن له ناوچه‌ی دۆره‌ی زۆرینه‌ی شیعه‌كان. پۆلیس ده‌ڵێت پێنج كه‌سی دیكه‌ش كوژراون كاتێك بۆمبێك له‌ ناو پاسێكدا ته‌‌قیوه‌ته‌وه ‌كه به‌ره‌و ناوچه‌ی كه‌راده‌ له ناو به‌غدا به‌ڕێكه‌وتووه‌. ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی لاڕێ له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانیه‌ش بۆته‌ هۆی كوشتنی به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 6 كه‌س.

له ده‌ره‌وه‌ی پایته‌ختیش، ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو 4 كه‌سی له دولویه‌ی باكوری به‌غدا كوشتووه‌ و دانه‌یه‌كی تریش له ناوچه‌ی مه‌حمودییه‌ له باشوری به‌‌غدا یه‌كێكی تری كوشتووه‌.

XS
SM
MD
LG