زیاتر له 60 كه‌س كه زۆربه‌یان پاكستانی بوون له میانه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا كوژران كه له شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی سه‌ر ڕێگای نێوان هندستان و پاكستان‌دا ڕوویدا. ده‌سه‌ڵاتدارانی هیندستان ده‌ڵێن ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بووه هۆی برینداربوونی 50 كه‌سی دیكه‌ش و به كردارێكی گێره‌شێوێنی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌رنشینه‌كان ده‌ڵێن دوو ته‌قینه‌وه‌ی جودا له نزیك كاتژمێر 12 ی نیوه‌شه‌و به كاتی ناوخۆ له فارگۆنه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی خێرا ڕوویدا. ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره له یه‌ك كاتژمێر زووتر له كاتی دانراو بۆی نیودلهی به‌جێ هێشت و به‌ره‌و سنوری پاكستان به‌ڕێكه‌وت.
هه‌ندێ له وه‌زیرانی ناو حكومه‌ت و پۆلیس ئه‌م ڕووداوه به هێرشێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، مه‌به‌ست لێی تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان نیودلهی و ئیسلام ئاباد بووه.
وه‌زیری شه‌مه‌نده‌فه‌ری هیندستان لالوود پراساد یاداڤ ڕای خۆی ده‌ربڕیوه و گوتویه‌تی " ئه‌و سه‌رنشینه بێ گوناهانه نیشانه كرابوون به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی زیان به په‌یوه‌ندی نێوان هیندستان و پاكستان بدرێت."
به‌ڕێوبه‌ری گشتی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری باكور به‌ڕێز ڤی ئێن ماسورا ده‌ڵێت به‌ڵگه‌ی ئاشكرا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕووداوه كارێكی گێره‌شێوێنی بووه و ته‌نانه‌ت دوو بۆمبی تریش له ناو جانتایه‌كدا له شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی تردا دۆزراوه‌ته به‌ڵام خۆشبه‌ختانه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
به پێی كاربه‌ده‌ستان، سه‌رنشینه‌كانی به‌شی "Coach " به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌ی له ئه‌نجام ته‌قینه‌وه‌كه له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا كه‌وتبۆوه، نه‌یانتوانیوه خۆیان ده‌رباز بكه‌ن.
ئه‌م هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی هیندستانیش به " شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئاشتی " به‌ناوبانگه و یه‌كێكه له‌و ڕێگا هه‌ره ئاسانانه‌ی كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌كاری ده‌هێنن بۆ گواستنه‌وه له ناوچه‌ی سه‌رسنوری نێوان پاكستان و هیندستان كه ئاماده‌یه‌كی زۆری هێزی له‌شكری به‌خۆوه ده‌بینێت.
تاوه‌كو ئێستا، هیچ لایه‌نێك به‌رپرسێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ڕووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه‌ی ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره نیشان نه‌داوه كه له ڕۆژێك پێش سه‌ردانی خورشید كاسوری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستانی بۆ هیندستان دێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ڕێنوماییه‌كانی دژه تیرۆر له هه‌ردوو ووڵات‌دا.
سه‌رۆك وه‌زیری هیندستانیش مانموهان سینگ توڕه‌یی و دڵنیگه‌رانی خۆی نیشاندا و به‌ڵێنی دا به سزادانی به‌رپرسانی ئه‌و ڕووداوه.
له لایه‌كی دیكه، سه‌رۆكی پاكستان پیرێز موشه‌ره‌ف هۆشداری ئه‌وه‌یدا كه خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌كی پتر له پێویست به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرن. سه‌رۆك موشه‌ره‌ف گوتویه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه پێویست ناكات به‌وه‌ی كه ووتوێژه‌كانی ئاشتی سێ ساڵه‌ی نێوان هه‌ردوو ووڵات تێك بدات.