كاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا بوونی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له پێنج ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری مۆسكۆدا پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه. تاوه‌كو ئێستاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نه‌خۆشییه كوشنده‌یه بۆته هۆی له ده‌ستدانی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 150 باڵنده له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا.
لـێـپـرسـراوێـكی گه‌وره‌ی ڤێترنه‌ری ڕوسی ده‌ڵێت بازاڕێـكی فرۆشـتنی باڵنده و ئاژه‌ڵ له باشوری مۆسـكۆ سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نفلۆنزای باڵـنده‌یه بووه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌و كێڵـگانهی ئه‌و ده‌وروبه‌ره ده‌ركه‌وتووه.
ئهلێـكسی ئهلێـكسیهنكۆ گوتی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌و به‌شه‌ی بازاڕه‌كه داخراوه كه له لهوێـوه نه‌خۆشـیـیه‌كه ده‌ستی به بڵاوبوونه‌وه كردووه. هه‌روه‌ها گوتیشی تاقیكردنه‌وه‌ش له‌سه‌ر باڵنده مرداربووه‌كان ده‌كرێت تاوه‌كو ڕوون بـبێته‌وه ئایا به ئه‌نفلۆنزای باڵـنده‌ی جۆریH5N1 مرداربوون، ئه‌وه‌ی كه بۆ مرۆڤ كوشـنده‌یه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕوسی ده‌ڵێن ئه‌وان ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یان له دوو كێـڵـگه له باشور و باكوری مۆسـكۆدا دۆزیوه‌ته‌وه و هێشـتا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و باڵندانه نازانن كه له‌و بازاڕه‌دا مرداربوون. به‌ڵام گه‌وره به‌رپـرسی ڤێترنه‌ری ناوچه‌ی مۆسـكۆ ڤالێری سـتینكۆڤ ده‌ڵێت ناكرێت تێرۆریزم له‌م مه‌سه‌له‌یه به دوور بزانرێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له سـاڵی 2003 وه هه‌تاكو ئێسـتا نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ی جۆری H5N1 167 كه‌سی له جیهاندا كوشـتوه، وه زۆربه‌یان له ئاسـیا بوون.