ڕۆژی شه‌ممه له ئه‌نجومه‌نی سـێناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌نگدانێـك سـازكرا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا مشـتومڕ ده‌رباره‌ی بڕیارێـك له دژی پلانه نوێـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له عێراق له ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا ئه‌نجام بدرێت یان نا.
ته‌نها 56 سـێناتۆر ڕه‌زامه‌ندیـیان له‌سه‌ر ده‌ستپـێـكردنی ئه‌و مشـتومڕه دا، واته كه‌متر به 4 ده‌نگ بۆ ئه‌و 60 ده‌نگه‌ی كه به پـێـی یاسای ئه‌نجومه‌نی سـێنات پـێویسـته بۆ په‌سه‌ندكردنی هه‌ر كارێـك و بڕیارێـك له ئه‌نجومه‌نه‌كه‌دا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی ئینسـتتیوتی كوردی له واشـنتۆن سـازكردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌ك و نیوه.