Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا بڕیارێـك له‌ دژی پلانه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش په‌سه‌ند ده‌كه‌ن


به‌ په‌سه‌ندكردنی بڕیارێـك كه‌ تیایدا زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا یه‌كه‌م ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ سـتراتیژه‌ نوێـیه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له‌ شه‌ڕی عێراقدا ده‌ركرد.

ڕۆژی هه‌ینی جگه‌ له‌ دوو دیموكرات نه‌بێت ئه‌گینا هه‌موو دیموكراته‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ 17 له‌ نوێنه‌رانی سه‌ر به‌ كۆماریـیه‌كان بڕیاره‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد.

بڕیاره‌كه‌ پـشـتیوانی به‌رده‌وامی بۆ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق نیشـاندا، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر زیادكردنی 20 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی له‌ عێراق ده‌ربڕی.

246 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگیان بۆ بڕیاره‌كه‌ دا و 182 ئه‌ندامی دیكه‌یان له‌دژی بڕیاره‌كه‌ ده‌نگیان دا.

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نانسی پلوسی گوتی یاسادانه‌ران بناغه‌ی ئاڕاسـته‌یه‌كی نوێی وا بۆ‌ شه‌ڕی عێراق داده‌نێن كه‌ بتوانرێت له‌ ڕێـگه‌یه‌وه‌ سه‌ربازانی ئه‌مریكی به‌ زووترین كات و به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵات. گوتیشی ئه‌م پلانه‌ی سه‌رۆك بوش دووباره‌ی هه‌ڵه‌كانی پـێشـوویه‌تی و هه‌لێـكی كه‌می له‌ به‌رده‌مدایه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.

سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت مل بۆ ئه‌و بڕیاره كه‌چناكات. به‌ڵام ده‌شڵێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كۆمه‌كـكردنیان له‌ كاره‌كه‌یان پـشت به‌ كۆنگرێس ده‌به‌ستن.

XS
SM
MD
LG