Accessibility links

حكومه‌تی ئێران میله‌ته‌كه‌ی گۆشه‌گیر ده‌كات


حكومه‌تی ئێران میله‌ته‌كه‌ی گۆشه‌گیر ده‌كات

حكومه‌تی ئێران میله‌ته‌كه‌ی گۆشه‌گیر ده‌كات

وه‌ك ئاماژه‌دانێـك به‌ هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی و ده‌سـتـتێوه‌ردانه‌ تێـكده‌رانه‌كه‌ی ئێران له‌ عێراقدا، سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت كێشه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێراندا" كێشه‌ نین له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێراندا."

" سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت كێشه‌كه‌م له‌گه‌ڵ حكومه‌تـێـكدایه‌ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ ده‌كات به‌ له‌ په‌راوێزنانی خه‌ڵكه‌كه‌ی كۆتایی دێت و هه‌روه‌هاش به‌ ڕێـگه‌گرتنێـك كۆتایی دێت له‌ گه‌لی ئێران تا له‌ جیهاندا له‌ شوێنی ڕاسـته‌قینه‌ی خۆیدا بێت."

كاره‌كانی له‌ په‌راوێزنانی حكومه‌تی ئێران، ڕه‌فتاره‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتیـیانی خۆشـی دا ده‌گرێته‌وه‌. له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا ڕێ له‌ دوو ڕووناكبیری به‌ناوبانگی ئێرانی گیرا له‌وه‌ی سه‌ردانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكه‌ن. هاشم ئاغاجاری، پـرۆفیسـۆری مێژوو له‌ زانكۆی ته‌ربیـیه‌تی موده‌ریس له‌ تاران، وا بڕیاربوو له‌ سه‌ره‌تاكانی مانگی دوودا له‌ نێوه‌ندی ماساچوسێتس بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وتارێـك پـێشـكه‌ش بكات له‌سه‌ر دیموكراسی و ئاین، وه‌ واش دانرابوو عه‌بدوڵـڵا موئمینی ڕێبه‌ری ناوداری خوێندكارانی ئێران یاوه‌ری بكات له‌م سه‌ردانه‌دا.

هاشم ئاغاجاری كه‌ جه‌نگاوه‌رێـكی كه‌م ئه‌ندامی شه‌ڕی عێراق ئێرانه‌ فه‌رمانی مردنی له‌سه‌ر درا به‌ تاوانی وه‌رگه‌ڕان له‌ ئاین پاش ئه‌وه‌ی له‌ سـاڵی 2002 دا وتارێـكی دابوو له‌ ئێران. له‌و وتاره‌دا ئاغاجاری ئاگاهی ده‌دا به‌ خه‌ڵـكی ئێران له‌وه‌ی كوێرانه‌ دوای ڕوانینی فه‌نده‌مێنتاڵیستی ئیسلامی نه‌كه‌ون. نزیكه‌ی دوو سـاڵ له‌ زیندان بوو به‌ر له‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران له‌ ژێر فشـاری نێونه‌ته‌وه‌یـیدا ئازادی بكات. له‌ سـاڵی 2005 دا عه‌بدوڵـڵا موئمینی بڕیاری پـێنج سـاڵ زیندانیـكردنی له‌سه‌ر درا بێ جێبه‌جێـكردن به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانی خوێندكارانی ڕێـكـده‌خست بۆ داواكردنی ئه‌وه‌ی ئاغاجاری ئازاد بكرێت.

له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووشـدا، سێ ژنی ئێرانی كه‌ ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیكترۆنین له‌ لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه‌ ڕێـگه‌یان لێ گیرا له‌وه‌ی بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران. له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی فه‌ردادا عه‌بدوڵـڵا موئمینی گوتویه‌تی حكومه‌تی ئێران ده‌یه‌وێت "ڕووناكبیران و خه‌باتكارانی كۆمه‌ڵـگای سـڤیلی له‌ ناو ئێراندا كه‌نارگیر بكات و په‌یوه‌ندیـیه‌كانیشـیان له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا بـبڕێت."

ئه‌م جۆره‌ ڕه‌فتارانه‌ نمونه‌یه‌كه‌ كه‌ بۆچی سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ڕژێمی ئێران "جه‌فا و مه‌ینه‌تی" به‌سه‌ر گه‌لی ئێراندا هێناوه‌ و "ڕێـگه‌شـیان لێ ده‌گرێت له‌وه‌ی توانایـیه‌ ڕاسـته‌قینه‌ گه‌وره‌كانی گه‌لی ئێران نیشـان بدرێت."

XS
SM
MD
LG