ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشته توركیا. پـێشـبینی ده‌كرێت ده‌رباره‌ی كێشه‌ی (ئیسرائیل- فه‌له‌ستین) و به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران وتووێـژ
له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی توركیدا بكات.
بڕیاره به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت له میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه دوو ڕۆژیـیهیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان و وه‌زیری ده‌ره‌وه عه‌بدوڵـڵا گول كۆبـبێته‌وه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌كان سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی هیواداره پـشتیوانی توركیا به‌ده‌ست بهێنێت له نه‌هێشتنی ئه‌وه‌ی ئێران بـبێته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی.
سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد چه‌ندین جار باسی له سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان كردووه.
هه‌روه‌ها كێشه‌ی (ئیسرائیل- فه‌له‌ستین) ، وه په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان ئیسرائیل و سوریا تهوهرێـكی دیكه‌ی باسه‌كانی ئێهود ئۆڵمه‌رت ده‌بێت له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی توركیدا. پـێشـبینی ده‌كرێت توركیا داوا له ئیسرائیل بكات كار له‌گه‌ڵ حكومه‌تی یه‌كگرتووه‌ی نوێی فه‌له‌سـتینیدا بكات. توركیا په‌یوه‌ندی باشیشی له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌یه و پـێشـبینی ده‌كرێت داوا له ئیسرائیل بكات ده‌ست به وتووێژكردن له‌گه‌ڵی بكات.