وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت پلان بۆ وه‌رگرتنی 7 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی له ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا داده‌نێت.
له‌وه‌تای عێراق له سـاڵی 2003 وه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه داگیركراوه كه‌متر له 500 په‌نابه‌ری عێراقی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌رگیراون.
ڕۆژی چوارشه‌ممه دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ئه‌نتۆنیۆ گوتێڕس پلانه‌كه ڕاگه‌یه‌ندرا.
ئه‌نتۆنیۆ گوتێڕس گوتی ئاژانسه‌كه‌ی به نیازه له مانگی چواردا كۆنگره‌یه‌ك بۆ یارمه‌تیدانی ئاواره عێراقیـیه‌كان سـاز بكات. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 18 ملیۆن دۆلار به‌و ئاژانسه ده‌به‌خشێت كه ده‌یه‌وێت 60 ملیۆن دۆلار كۆبكاته‌وه.
نزیكه‌ی 4 ملیۆن عێراقی له ناو وڵاته‌كه‌یان ئاواره بوون و یان به‌ره‌و وڵاتانی دراوسێ ڕایانكردووه.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران ئێڵێن ساوربری گوتی زۆربه‌ی ئاواره عێراقیـیه‌كان ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ماڵ و شوێنی خۆیان.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سوریا و ئوردن پـێشـتر ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌رانی عێراقیـیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئێسـتا ده‌یانه‌وێت سـنورێـكی بۆ دابنێن.
ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ڕۆژانه 2 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی ده‌گه‌نه سوریا و نزیكه‌ی یه‌ك هه‌زاری دیكه‌ش ده‌گه‌نه ئوردن.