سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت ئه‌و باوه‌ڕی وایه یه‌که‌یه‌کی له‌شکری ئێرانی که په‌یوه‌ندییان به حکومه‌ته‌وه هه‌یه، چه‌ک بۆ یاخیبوانی عێراقی دابین ده‌که‌ن. به‌ڵام په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پاوڵا ۆڵفسن له کۆشکی سپی‌یه‌وه پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆک بوش گوتویه‌تی ئه‌و دڵنیا نی‌یه له‌وه‌ی ڕێبه‌رانی باڵای ئێران په‌یوه‌ندییان به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه یان نا.
ئه‌و چه‌کانه‌ی پرسیارییان له‌سه‌ر په‌یدا بووه بریتین له‌و بۆمبه لاڕێیانه‌ی که توانای له‌ناوبردنی زرێپۆشی هه‌یه و تاوه‌کو ئێستا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 170 قوربانی له هێزه‌کانی هاوپه‌یمان ببێته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری له به‌غدا به ڕۆژنامه‌وانانیان ڕاگه‌یاند که‌وا ئه‌م جۆره چه‌کانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یان پێوه‌یه که له ئێران دروست کراون. ئه‌م کاربه‌ده‌ستانه که ناوی خۆیان ئاشکرا نه‌کردووه، گواستنه‌وه‌ی ئه‌م چه‌کانه ده‌به‌ستنه‌وه به ئه‌ندامانی هه‌ره باڵای حکومه‌تی ئێرانی.
ڕۆژێک دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش، ژه‌نه‌ڕاڵ پیته‌ر په‌یس گوتی ئه‌و گومانی نی‌یه له‌وه‌ی که ئه‌و چه‌کانه له ئێرانه‌وه هاتوون به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆیان به ڕێبه‌رانی ئێرانی‌یه‌وه نی‌یه.
ئه‌م تێبینیانه‌ی ژه‌نه‌راڵ په‌یس که بۆ یه‌که‌م جار له ڕێگه‌ی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بڵاوکرایه‌وه، مشتومڕی ئه‌وه‌ی په‌یدا کرد که‌وا جیاوازی هه‌یه له نێوان ووته‌کانی ئه‌ندامانی له‌شکری و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش‌دا. به‌ڵام بۆ جارێکی دیکه له ژه‌نه‌ڕاڵ په‌یس پرسیار کرایه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌مان مه‌سه‌له گوتی تۆ نا‌توانیت بڵێیت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه له ئێرانه‌وه هاتوون مانای وایه له‌سه‌ر داوای کاربه‌ده‌ستانی باڵا له تاران ڕه‌وانه کراون بۆ ناو عێراق.
سه‌رۆک بوش خودی خۆیشی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له‌و باره‌یه‌وه له کۆشکی سپی به‌ست و تیایدا پشتیوانی خۆی نیشاندا بۆ ووته‌کانی پیته‌ر په‌یس و گوتی ئه‌و به دڵنیاییه‌وه نازانێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و چه‌کانه له‌سه‌ر داوای ڕێبه‌رانی ئێرانی ڕه‌وانه کراون یان نا. به‌ڵام گوتی دڵنیایه له‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه هاتونه‌ته عێراقه‌وه له لایه‌ن ئه‌ندامانی یه‌که‌یه‌کی له‌شکری ئێرانی به ناوی هێزی ئه‌لقودس که په‌یوه‌ندییان به حکومه‌تی ئێرانی‌یه‌وه هه‌یه.
سه‌رۆک بوش له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی ڕێبه‌رانی ناو حکومه‌تی ئێرانی هه‌رچ جۆره ڕۆڵێکیان له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌دا هه‌بووبێت، ئه‌وا هه‌ر نیگه‌رانی‌یه‌کی زۆر له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه. سه‌رۆک به پێی ووشه‌کانی خۆی " ئایا ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد فه‌رمانی به هێزی قودس داوه ئه‌و کاره بکات، من نازانم. به‌ڵام ئێمه ده‌زانین ئه‌وانه ئه‌و کاره‌یان کردووه و من نیازم هه‌یه شتێک له‌و باره‌یه‌وه بکه‌م."
سه‌رۆک بوش باسی له نیازه ناوه‌کی‌یه‌کانی تارانی کرد و هۆشداری‌دا له دژی دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی له لایه‌ن ئێران. له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێکی ڕۆژنامه‌وانانیشدا، ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ووت‌وێژی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئێران له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به دوورزانی. هه‌روه‌ها گوتی کاتێک ده‌توانرێت سه‌رکه‌وتن به ده‌ست بهێنرێت ئه‌گه‌ر هاتوو ووڵاتانی دیکه‌ش له دانوستاندنه‌کاندا به‌شدار بن.
به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا کارده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به‌رنامه ناوه‌کی‌یه‌که‌ی ڕابگرێت. ئێران ده‌ڵێت ته‌نها سوته‌مه‌نی بۆ ده‌زگاکانی ووزه‌ی ناوه‌کی دروست ده‌کات. به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانی سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌کرێت ئه‌و ته‌کنه‌لۆژیایه له دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کیشدا به‌کارده‌هێنرێت.