لێپرسراوانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا ده‌ڵێن تاقیکردنه‌وه‌کان نیشانی ده‌ده‌ن که‌وا ئه‌و ڤایرۆسی H5N1 جۆره کوشنده‌یه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده که له‌م دواییه‌دا له به‌ریتانیا و هه‌نگارییا ده‌رکه‌وتووه، هاوشێوه بوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڤێترینه‌ره‌کانی به‌ریتانیا که لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن ده‌ڵێن هێشتا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نی‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که‌وا جموجۆڵی نایاسایی یان زیانبه‌خش له نێو به‌روبومی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه‌کانی نێوان هه‌ردوو ووڵات‌دا ئه‌نجام درابێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش له بودابست، کاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ئاژه‌ڵ گوتویانه هیج جۆره باڵنده‌یه‌ک یاخود هێلکه‌یه‌ک به‌ره‌و به‌ریتانیا یاخود شوێنێکی دیکه ڕه‌وانه نه‌کراوه له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌نگارییا له مانگی یه‌ك‌دا ده‌رکه‌وت. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن بۆ دواجار له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2006 دا، باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه‌وه گوێزراوه‌ته‌وه.
له کاتێکدا که ئه‌وروپی‌یه‌کانیش لێکۆڵینه‌وه له‌م باره‌یه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ڤێتنام ده‌ڵێت توانیویانه کۆنترۆڵی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ووڵاته‌که‌یاندا بکه‌ن که له‌م دواییه‌دا له ووڵاته‌که‌یاندا ده‌رکه‌وتۆته‌وه.
ڤێتنام له دره‌نگانێکی ساڵی 2005 ه‌وه، ده‌رکه‌وتنی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی له نێو مرۆڤ‌دا ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ڤایرۆسه‌که بۆ جارێکی دیکه له ناوچه‌ی مێکۆنگ دێڵتا له مانگی دوانزده‌ی ڕابردوودا ده‌رکه‌وتۆته‌وه.
ڤێتنام له دوای ئه‌نده‌نوسیاوه دووه‌م ووڵاته که زۆرترین قوربانی لێ که‌وتبێته‌وه به‌هۆی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده و ژماره‌ی قوربانی‌یه‌کانیشی 42 که‌سه.
جێی باسه، تاوه‌کو ئێستا زیاتر له 160 که‌س به‌هۆی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ساڵی 2003 ه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه و زۆربه‌یان خه‌ڵکی ئاسیا بوون. شاره‌زایان هێشتاش مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ڤایرۆسه‌که گۆڕانی به سه‌ردا دێت و له مرۆڤێکه‌وه بۆ مرۆڤێکی دیکه ده‌گوێزرێته‌وه.