کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له ناو لۆرییه‌کدا له به‌رده‌م کۆلێجی به‌غدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 15 که‌س کوژراون و زیاتر له 30 که‌سی دیکه بریندار بوون.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه‌ی به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه له نزیک کۆلێجی زانستی ئابوری له ناوچه‌ی ئیسکان له خۆرئاوای به‌غدا ڕوویداوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش، زنجیره‌یه‌ک هێرشی ته‌قینه‌وه له دوو بازاڕی ناوچه‌ی شیعه‌کان له به‌غدا ڕوویدا و بووه هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 87 که‌س و برینداربوونی 165 که‌سی دیکه.
ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ش له کاتێکدا ڕوویاندا که هه‌ڵمه‌تێکی نوێی ئاسایشی له لایه‌ن هه‌زاره‌ها سه‌ربازی هێزه‌کانی عێراقی و ئه‌مه‌ریکی ده‌ستی پێ‌کرد له پێناو کۆتایی هێنان به توندوتیژییه نه‌ژادییه‌کانی ناو پایته‌ختی عێراقی.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتویه‌تی سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کوژراوه له کاتێکدا که به‌شداری هه‌ڵمه‌تێکی پارێزگای ئه‌نباری له خۆرئاوای به‌غدا کردووه.