Accessibility links

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا په‌یمان به‌ شـكست پـێهێنانی تاڵیبانه‌كان ده‌دات


ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی په‌یمانیان داوه‌ به‌ شـكست پـێـهێنانی توندڕه‌وان له‌ ئه‌فغانســتان.

ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی گه‌یتس دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هات له‌گه‌ڵ په‌روێز موشه‌ره‌فی سه‌رۆكی پاكسـتان له‌ ئیسلام ئاباد. وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ په‌یامنێرانی گوتووه‌ له‌ وتووێـژه‌كانی له‌گه‌ڵ موشه‌ره‌فدا سه‌نگی خرابووه‌ سه‌ر چۆنێـتی ڕێـگه‌گرتن له‌ میلیشـیاكانی تاڵیبانه‌كان كه‌ له‌ ناوچه‌ هاوسـنوریـیه‌كانی پاكسـتان و ئه‌فغانسـتانه‌وه‌ هێرش ده‌كه‌ن.

وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جه‌نگاوه‌رانی تاڵیبانه‌كان هێرشه‌كانی خۆیان بۆ سه‌ر ئه‌فغانسـتان زیاد بكه‌ن له‌گه‌ڵ گۆڕینی كه‌ش و هه‌وای وه‌رزی زستاندا.

له‌و لێدوانه‌ ڕۆژنامه‌وانیـیه‌یدا گه‌یتس پاكسـتانی به‌ هاوپه‌یمانێـكی گه‌لێ به‌هێزی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناوزه‌ند كرد و هه‌روه‌ها دانیشی به‌وه‌داناوه‌ كه‌ ئه‌مریكا دوابه‌دوای كشـانه‌وه‌كه‌ی سـاڵی 1989 ی یه‌كێتی سـۆڤێت ئه‌فغانسـتانی فه‌رامۆش كردبوو، وه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی هاندانی توندڕه‌وان تا كۆنتڕۆڵی وڵاته‌كه‌ بكه‌ن، وه‌ ئه‌وه‌شی گوت جارێـكی تر ئه‌مریكا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ دووباره‌ ناكاته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG