وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی كۆریای باشور شه‌شه‌م حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له‌نێو باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ‌ه‌كانیدا پشت ڕاست ده‌كاته‌وه سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ ڕاگرتنی نه‌هێشتنی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده.
كاربه‌ده‌ستان ڕۆژی شه‌ممه گوتیان دوا حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له كێڵگه‌یه‌كی ئانسۆنگ دۆزراوه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی 70 كم له باشوری سیئۆل دووره.
كاربه‌ده‌ستانی تایبه‌ت به كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشیش به نیازن باڵنده و په‌له‌وه‌ڕی چوارده‌وری ئه‌و كێڵگه تووشبووه سه‌رببڕن.
تاوه‌كو ئێستا زیاتر له دوو ملیۆن باڵنده و په‌له‌وه‌ڕ له مانگی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه سه‌ربڕاون له‌وه‌ته‌ی كۆریای باشور یه‌كه‌م حاڵه‌تی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ی له سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا ڕاگه‌یاند.
له ساڵی 2003 ه‌وه، زیاتر له 160 كه‌س به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانیان له ده‌ستداوه و زۆربه‌یان له ئاسیا بوون.