Accessibility links

تاران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ چه‌كی بۆ یاخیبوانی عێراق ناردبێت


تاران ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ‌سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕێبه‌‌رانی هه‌ره‌ باڵای ئێران فه‌رمانیاندابێت‌ به‌ ناردنی بۆمبی لاڕێی پێشكه‌وتوو بۆ یاخیبووان له عێراق.

ووته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی موحه‌ممه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گوتویه‌تی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌مه‌ریكا " قبوڵ كراو نین" و واشنتۆنی تاوانبار كرد به‌وه‌ی به‌ڵگه دروست ده‌كه‌ن.

له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌ی. بی. سی ئه‌مه‌ریكی، سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتویه‌تی ووڵاته‌كه‌ی هه‌وڵ ئه‌دات خۆی له شه‌ڕ دووربخاته‌وه‌.‌ هه‌روه‌ها گوتی ئاشتی بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی تری بیانی بكشێنه‌وه‌.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، گروپێكی باڵای كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكی له به‌غدا ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌یان نیشانی ڕۆژنامه‌وانان داوه‌ كه‌ ده‌ڵێن ده‌یسه‌لمێنێت ئێرانی‌یه‌كان بۆمبی لاڕێی دروستكراوییان ناردووه‌ و له دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی به‌كارییان هێناون. كاربه‌ده‌ستان گوتویانه‌ ئه‌و كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وانه‌ له ساڵی 2004 ه‌وه‌ بوونه‌ته‌ هۆی كوشتنی به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 170 سه‌ربازی هێزی هاوپه‌یمانان.

ئه‌فسه‌ری باڵای له‌شكری ئه‌مه‌ریكی، ژه‌نه‌ڕاڵ پیته‌ر په‌یس ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گوتویه‌تی به‌ ئاشكرایی كه‌ره‌سته‌ی ئێرانی له نێو ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه‌دا بینراون، به‌ڵام گوتی نازانێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێرانی خۆی ده‌ستی له‌و كاره‌دا هه‌بێت یان نا.

XS
SM
MD
LG