پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر دوو بازاڕی ناوچه‌ی شیعه‌كان له به‌غدا و له ئاكامدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 76 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 165 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
پۆلیس ده‌ڵێت دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراو ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌رده‌م بازاڕی شۆرجه له به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 71 كه‌س.
پۆلیس گوتوشیه‌تی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكیش له به‌رده‌م بازاڕێكی دیكه‌ی به‌غدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 5 كه‌س كوژراون.
ئه‌و ته‌قینه‌وانه له یادی یه‌كه‌مین ساڵڕۆژی هێرشی چه‌كداره سونی‌یه‌كان بۆ سه‌ر مه‌زاری شیعه‌كان له سامه‌ڕا ڕوویدا. وێرانبوونیی ئه‌و مزگه‌وته‌ش به هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ستپێكردنی خوێن ڕشتنی نه‌ژادی له عێراق داده‌نرێت.
له لایه‌كی دیكه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانی فرانك واڵته‌ر شتاین مایه‌ر ده‌ڵێت دوو ئه‌ڵمانی له سێشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه له عێراق دیار نه‌مان و له‌وانه‌یه ڕفێندرابن. به‌ڵام ڕازی نه‌بوو به‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه بدات.