ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا له تاران به بۆنه‌ی سـاڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌وا
وڵاته‌كه‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ڕاناگرێت.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتیشی تاران ئاماده‌یه ده‌رباره‌ی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی وتووێـژ بكات، به‌ڵام هیچ جۆره نه‌رمیـیه‌كی پـیشـان نه‌دا.
هه‌ندێ له چاودێران پـێشـبینیان ده‌كرد له‌بری ئه‌و گوته‌یه‌ی باس له دامه‌زراندنی هه‌زارن سه‌نته‌رفیوج بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم بكات، به‌ڵام به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی گوت كه له 9 ی مانگی چواردا ئێران ئه‌نجامدانی كارێـكی مه‌زن ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌وره وتووێـژكه‌ری ناوه‌كی ئێران گوتی تاران خۆی بۆ دانوسـتاندن سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئاماده ده‌كات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای له ئێران كردووه هه‌تاوه‌كو 21 ی مانگی دوو كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له‌وانه‌یه سـزا بدرێت.
وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌و باوه‌ڕه‌دان ئێران هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات، هه‌رچی تارانیشه نكوڵی لێ ده‌كات.