سه‌ره‌تای مانگی دووی سـاڵی 1979 شۆڕشی ئیسـلامی له ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرت له ڕێـگه‌ی پـشـتیوانیـیه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوان ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و دروشم و به‌ڵێنه بریقه‌دارانه‌ی كه ڕێبه‌رانی شـۆڕشـه‌كه ڕایانده‌گه‌یاند، وه‌ك یه‌كسـانی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌هێشـتنی گه‌نده‌ڵی، دابه‌شـكردنی داهات و سـامانی وڵاته‌كه به‌سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا به یه‌كسـانی، یاسا سه‌روه‌ر بێت، ئه‌مانه و چه‌ندین دروشمی تری هانده‌ر.
به‌ڵام ئێسـتا و له 28 هه‌مین سـاڵیادی ئه‌و شـۆڕشه پـرسـیارێـك دێته پـێش ئه‌ویش ئایا ئه‌و دروشم و به‌ڵێنانه چه‌ندی هاته دی؟
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوس و توێژه‌ری سـیاسی دكتۆر عه‌لی ڕه‌زا نوری زاده سـازكردووه، وه ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ری ئاماده كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.