حكومه‌تی توركیا پـشـتڕاستی كردۆته‌وه كه‌وا ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده بۆته هۆی مردنی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌له‌وه‌ڕی خۆماڵی له گوندێـكی توركیا.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زاره‌تی كشـتوكاڵی توركیا ڕایگه‌یاند كه‌وا ڤایرۆسی H5N1 170 مریشـك و په‌له‌وه‌ڕی خۆماڵی له گوندێـكی ناوچه‌ی باتمان له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا كوشتووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كشـتوكاڵی ناهێڵن كه‌س له‌و گونده ده‌ربچێت و یان بچێته ناوی، هه‌روه‌ها زیاتر له هه‌زار باڵنده‌یان له‌و ناوچه‌یه له ناوبردووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سـاڵی ڕابردوو چوار كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵـنده له‌و ناوچه‌یه گیانیان له ده‌ستداوه.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا ده‌ڵێن له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ریتانیا ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده له كێڵـگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری قه‌لدا دۆزراوه‌ته‌وه، وه ڕه‌نگه ئه‌و ڤایرۆسه له‌و جۆره بێت كه پـێشـتر له جه‌سته‌ی قازێـكی كێوی مرداربوو له هه‌نگاریا دۆزرایه‌وه.