وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش هه‌ندێ به‌ڵـگه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه كه نیشـانی ده‌دات ئێران چه‌ك یان ته‌كنه‌لۆژی داوه به یاخیبووه‌كان له عێراق.
گه‌یتس ڕۆژی هه‌ینی له كۆنفرانسـێـكی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری وڵاتانی ناتۆ له شـاری سڤیڵی (ئشـبیلیه) ئیسـپانیا به‌ڕێوه ده‌ڕوات ئه‌م تـێـبیـنی‌یانه‌ی دا. ئه‌و گوتی ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه نیشـان و ئاماژه‌ی تایبه‌تی كه‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌كان له عێراق دۆزراونه‌ته‌وه به‌ڵـگه‌یه‌كی باشن كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ئێران ده‌ستی له كاروباری عێراقدا هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش له مێژه‌وه گوتویه‌تی ئێران په‌یوه‌ندی به میلیتانه شـیعه‌كانی كه ده‌سـتیان له هێرشی تایه‌فه‌گه‌ری هه‌بووه و هه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆست به‌م دوایـیانه ڕایگه‌یاند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش فه‌رمانی داوه كه له‌شـكری ئه‌مریكا ئه‌و ئێرانیـیانه له ناو عێراق كه ده‌سـتیان له ئاسایشی عێراقدا هه‌یه بكوژن یان ده‌ستگیر بكه‌ن وه‌ك به‌شـێـك له سـتراتیژی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئێران له‌و وڵاته. هه‌رچه‌نده كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ئه‌و ڕاپـۆرته‌یان ڕه‌تكردۆته‌وه.
به‌ڵام مانگی ڕابردوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا پـێنج ئێرانیـیان له ئۆفیسی په‌یوه‌ندی حكومه‌تی ئێران له شـاری هه‌ولێر له باكوری عێراق ده‌سـتگیر كرد. كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا گوتیان ئه‌م ئێرانیـیانه ده‌سـتیان له هێرشی له دژ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق هه‌بووه.