ڕۆژی هه‌ینی، شه‌ڕوپێکدادانێکی توندوتیژ له نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی ئیسرائیلی و موسوڵمانه‌کان له مه‌زاری ئورشه‌لیم ئه‌لقودس ڕوویدا. ئه‌م پێکدادانه ده‌ستی پێ‌کرد پاش ئه‌وه‌ی موسوڵمانه دڵگه‌رمه‌کان نیگه‌ران بوون به‌رامبه‌ر به هه‌ڵکه‌ندنی شوێنه‌وارێکی کۆنی نێوان مه‌زاره پیرۆزه‌کان له‌و ناوچه‌یه‌دا.
به به‌کارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ و نارنجۆکه‌وه توانرا بڵاوه به‌و خۆپیشانده‌رانه بکرێت که له ده‌وروبه‌ری مه‌زاری ئورشه‌لیم ئه‌لقودس کۆبووبونه‌وه. ئه‌م نیگه‌رانیانه ده‌ستی پێ‌کرد دوا به دوای ئه‌وه‌ی تونێلێکی له ته‌خته دروستکراوی هاتوچۆی ڕێبواران له نێوان مزگه‌وتی ئورشه‌لیم ئه‌لقودس و مزگه‌وتی ئه‌لئه‌قسا ده‌ڕوخێنرا.
زانا ئاینی‌یه ئیسلامی‌یه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و تونێلی هاتوچۆیه ڕێگایه‌کی کۆنی نێوان مزگه‌وته‌کان بووه و زانا ئاینی‌یه‌کانی ئه‌و مزگه‌وتانه خاوه‌نی بوون. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ئه‌و کرداره‌ی هێزه‌کانی ئیسرائیلی ببێته هۆی ئه‌وه‌ی زیان به بناغه‌ی مزگه‌وتی ئه‌لئه‌قسا بگات که یه‌کێکه له مه‌زاره هه‌ره پیرۆزه‌کانی ئیسلام. شاره‌زایانی شوێنه‌واری ئیسرائیلیش ده‌ڵێن ئه‌وان ته‌نها ده‌یانه‌وێت ئه‌و ڕێگایه نوێ بکه‌نه‌وه و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش هیچ زیانێک به شوێنه‌واره ئیسلامی‌یه‌کان ناگه‌یه‌نێت.
شه‌ڕوپێکدادانه‌کانیش له دوای نوێژی هه‌ینی ده‌ستی پێ‌کرد و نزیکه‌ی 150 خۆپیشانده‌ر بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر بۆ پاراستنی مزگه‌وتی ئه‌لئه‌قسا له ناو مزگه‌وته‌که‌دا مابوونه‌وه.
هێزه‌کانی ئیسرائیلیش ده‌ڵێن به‌هۆشدارییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌دا کردووه و نه‌چوونه‌ته ناو مزگه‌وته‌کانه‌وه، ته‌نها ویستویانه بڵاوه به خه‌ڵکه‌که بکه‌ن.