له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت به هه‌ڵه هێرشێکی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکی کراوه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی پۆلیسی کوردی له باکوری عێراق و له ئاکامدا پێنج ئه‌فسه‌ری پۆلیس له شاری موسڵ کوژراون.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی به‌یاننامه‌یه‌کی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌و هێرشه به مه‌به‌ستی لێدانی ئه‌ندامانی گومانلێکراوی ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌نجامدراوه. کاربه‌ده‌ستانی کورد ده‌ڵێن له ئه‌نجام ئه‌و هێرشه 8 که‌س کوژراوه و 6 که‌سیش برینداربوون.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی گوتوشیه‌تی له ئاکامی هێرشێکی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکیش له باشوری به‌غدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 8 یاخیبوو کوژراون و بینایه‌کیش وێران کراوه.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی به‌یاننامه‌که‌یاندا گوتیشیان هێزه‌کانی پیاده‌ی ئه‌مه‌ریکی بانگه‌شه‌ی پشتگیری هێزی ئاسمانیان کردووه پاش ئه‌وه‌ی له ناوچه‌ی "عه‌ره‌ب جه‌بور" له دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر. فڕۆکه ئاسمانی‌یه‌کانی هێزی هاوپه‌یمانانیش بۆمبارانی بینایه‌كیان کردووه که باوه‌ڕکراوه 8 گومان‌لێکراو خۆیان تیادا حه‌شار دابیت.
پێشتریش، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاند ڕۆژی پێنج شه‌ممه سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانێکدا له پارێزگای ئه‌نبار له خۆرئاوای به‌غدا کوژراون.