سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی په‌ناهه‌نده عێراقیـیه‌كان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ڕێـگه‌ی داوه وتووێژ له‌گه‌ڵ سوریادا بكرێت وه‌ك به‌شـێـك له‌و
هه‌وڵانه‌ی ئه‌مریكا ده‌یدات بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه‌یه.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له واشـنتۆن خانم ڕایس بۆ ئه‌نجومه‌نی سێناتی ڕاگه‌یاند كه‌وا فه‌رمانی به سه‌رۆكی كاروباری دیبلۆماسی ئه‌مریكا له دیمه‌شق داوه سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریادا قسه بكات، به‌ڵام به‌رپـرسـان ده‌ڵێن ئه‌م هه‌ڵوێسته ئاماژه‌یه‌ك نیـیه بۆ باشـبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و سوریا.
ئه‌ندامی كۆماری له ئه‌نجومه‌نی سـێنات چه‌ك هاگڵ ڕه‌خنه‌ی له سـیاسه‌تی سه‌رۆك بوش گرت له عێراق و گوتی كێشه‌ی ئاواره عێراقیـیه‌كان په‌ره ده‌سێنێت. نزیكه‌ی 2 ملیۆن عێراقی به دوای مافی په‌ناهه‌نده‌یی ده‌گه‌ڕێن تاوه‌كو خۆیان له توندوتیژی ناو عێراق بـپارێزن.
هه‌روه‌ها خانم ڕایس گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ ئوردنیشـدا له په‌یوه‌ندیدایه، كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌ی ئاواره عێراقیـیه‌كان به نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌س له‌و وڵاته مه‌زه‌نده ده‌كات.