چین به‌رنوسی پلانێـكی سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ڕه‌نگه كۆریای باكور بۆ داماڵینی چه‌كی ناوه‌كی خۆی بیانـنێت بڵاوكردۆته‌وه.
به‌رنوسی ڕێـكـكه‌وتنه‌كه ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له میانه‌ی وتووێژی شه‌ش قۆڵی په‌كین كه په‌یوه‌سته به چه‌ك داماڵینی ناوه‌كی كۆریای باكور ڕاگه‌یه‌ندرا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه دوابه‌دوای یه‌كه‌مین ڕۆژی وتووێژه‌كانی په‌كین یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرسـتۆفه‌ر هێـڵ به په‌یامنێرانی گوت به‌یانـنامه هاوبه‌شه‌كه‌ی چین داوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه ده‌كات كه پـێویسـته كۆریای باكور له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا جێبه‌جێـیان بكات و نه‌ك ته‌نها هه‌ر به‌ڵێن دانبێت.
له‌و باره‌یه‌وه كرسـتۆفه‌ر هێـڵ ده‌ڵێت پـێویسـته كۆریای باكور ئه‌و به‌ڵـێنانه‌ی له مانگی نۆی سـاڵی 2005 دا و له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌ش قۆڵیدا دابوونی جێبه‌جێـیان بكات. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو كۆریا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڕوسیا و چین و ژاپـۆن به‌شـداریـیان تیادا كردبوو. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پـیۆنگ‌یانگ له به‌رامبه‌ر كۆمه‌كی دیبلۆماسی و ئابوری‌دا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر مێزی دانوسـتاندن په‌سه‌ند كردبوو.
له‌و باره‌یه‌وه نێردراوی كۆریای باكور كیم كی كوان به په‌یامنێرانی گوت پـیۆنگ‌یانگ ئاماده‌یه وتووێژ له‌سه‌ر هه‌نگاوه به‌ره‌یـیه‌كانی داماڵینی چه‌كی ناوه‌كی بكات.