له هه‌وڵـێـكدا بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ناوخۆ و لابردنی سزا نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان له‌سه‌ر حكومه‌تی فه‌له‌ستینی، هه‌ردوو لایه‌نی ڕكابه‌ری فه‌له‌سـتینی حه‌ماس و فه‌تح
ڕێـكـكه‌وتنێـكیان مۆركرد بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو.
سه‌رۆك مه‌حمود عه‌باس له لایه‌ن فه‌تح و ڕێبه‌ری حه‌ماس خالد مشعه‌ل ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌به‌رده‌م پاشـاعه‌بدوڵـڵای سه‌عودیـیه ڕێـكـكه‌وتنه‌كه‌یان مۆركرد.
پاشـاعه‌بدوڵـڵا میوانداری وتووێژه‌كانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی فه‌له‌سـتینی له مه‌ككه كردووه.
یاریده‌ده‌رێـكی مه‌حمود عه‌باس گوتی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی داوای كردووه حكومه‌تی نوێ پابه‌ندی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌موو ئه‌و ڕێـكـكه‌وتنـنامانه‌ی ڕابردوو بێت كه ڕێـكخراوی ڕزگاری فه‌له‌سـتین مۆری كردووه، كه فه‌تح پـێـكهاته زۆره‌كه‌یه‌تی.
حكومه‌تی ئیسرائیلیش ده‌ڵێت ده‌بێت حكومه‌تی نوێی فه‌له‌سـتینی واز له توندوتیژی بهێنێت و دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بنێت و ڕێز له‌و ڕێـكـكه‌وتنـنامانه بگرێت كه له ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا مۆری كردووه. شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سـاڵی ڕابردوو كۆمه‌ك به‌خشه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كان یارمه‌تیـیه‌كانیان ڕاگرت پاش ئه‌وه‌ی حه‌ماس ڕازی نه‌بوو ئه‌و سێ شـته جێبه‌جێ بكات.