Accessibility links

له‌شکری عێراقی کاربه‌ده‌ستێکی گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستگیر ده‌کات


له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت یه‌که‌یه‌کی تایبه‌تی هێزی له‌شکری عێراقی کاربه‌ده‌ستێکی باڵای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستگیر کردووه‌ به‌ تاوانی ئه‌وه‌ی ده‌ستێکی باڵای له هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی چه‌کدارانی شیعه‌ ئاینزاکان بۆ ناو وه‌زاره‌ته‌که‌یه‌وه هه‌یه‌‌.

به‌یاننامه‌یه‌کی له‌شکری ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ ده‌ستگیرکراوه‌ی که‌ ناوییان ئاشکرا نه‌کردووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕووداوی کوشتنکارییه‌ نه‌ژادییه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ملیۆنه‌ها دۆلاری بۆ له‌شکری مه‌هدی مه‌لای ڕادیکاڵی شیعه‌کان موقته‌دا ئه‌لسه‌در دابین کردووه‌.

ووته‌بێژێکی له‌شکری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ناوی ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌یان ئاشکرا کردووه‌ و ده‌ڵێن حه‌کیم زه‌میلی جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی‌ عێراقی‌یه‌.

له دوایترینی ڕووداوه‌ توندوتیژییه‌کانی عێراقیش، کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 35 که‌س کوژراوه‌ له میانه‌ی ڕوودانی هێرشی یاخیبوان و کرداره‌ توندوتیژییه‌ نه‌ژادییه‌کان له سه‌رانسه‌ری ووڵات‌دا و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو که بۆته‌ هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 17 که‌س له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا.

له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت له میانه‌ی هێرشێکی ئاسمانی‌دا بۆ سه‌ر یاخیبوان له‌ ناوچه‌یه‌کی نزیک فه‌للوجه‌ له پارێزگای ئه‌نبار له خۆرئاوای به‌غدا، که‌س کوژراون. هه‌روه‌ها له‌شکر ده‌ڵێت 13مارینزی ئه‌مه‌ریکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ کوژراون له کاتێکدا که شه‌ڕوپێکدادان له پارێزگای ئه‌نبار ڕوویداوه‌.

له‌شکری ئه‌مه‌ریکیش ده‌ڵێت لێکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر که‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیکۆپته‌ره‌ ده‌کات که ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له پارێزگای ئه‌نبار که‌وته‌ خواره‌وه‌ و بووه‌ هۆی کوشتنی هه‌ر هه‌موو 7 ئه‌ندامه‌که‌ی له ناویدا بوون.

له‌ لایه‌کی دیکه‌، گروپێکی سونی یاخیبووی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ له ڕێگه‌ی په‌یامێکی سه‌ر ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌رپرسێتی خۆیان نیشانداوه‌ له به‌رامبه‌ر که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیکۆپته‌ره‌.

XS
SM
MD
LG